Erbil 38°C دووشەممە 17 ئاب 08:05

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ چوار کەس بوونە قوربانی

بە مەبەستی نوێکردنەوەی ئیقامە سەردانی سنووری حاجی ئۆمەرانیان کردووە
کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای هامڵتۆن لە نزیک حاجی ئۆمەران بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ چوار کەس بوونە قوربانی کە سێ لەوانە هاووڵاتی ئێرانین.

بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی كه‌وتوون، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیاسیراتۆ خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، شۆفێری کیاسیراتۆ بەناوی تەحسین عەبدولقادر عەلی تەمەن 37 ساڵ لەگەڵ سەرنشینێک بەناوی محەمەد ڕەزا، تەمەن 41 ساڵ گیانیان لەدەستداوە و دوو سەرنشینی دیکە برینداربوون، كه‌ ئەوانیش هاووڵاتی ئێرانین. 

ئەو هاووڵاتییە ئێرانیانە بە مەبەستی نوێکردنەوەی ئیقامە سەردانی سنووری حاجی ئۆمەرانیان کردووە و لە سنووری شیلادزێ کرێکاریان کردووە.

برینداره‌كان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی چۆمان و تەندروستیان جێگیرە و تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراون.

پۆلیسی چۆمان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراقییە بەپێی بەشی 24 لە یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.