له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی گه‌رمیان كه‌له‌هه‌ژماری تایبه‌تیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كردیته‌وه ، هۆشداری دا له‌ڕووخانی پردێك له‌سنوری گه‌رمیاندا
هاتووچۆی گه‌رمیان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پردێکی دیکەی ناوچەی گەرمیان لەسەر ڕێگای گشتی( کەلار دەربەندیخان) لە مەترسی داڕوخاندایە ..
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه ، پردەکە پردی قەڵاتوبزانەیه ده‌كه‌وێته سەروی گوندی ئاوەخێڕیە له‌سنوره‌كه‌دا .
له‌كۆتادا هاتوچۆی گه‌رمیان ، داوا له‌لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌كات به‌زوویی فریای پرده‌كه بكه‌ون و چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی دووچاری ڕووخان ببێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.