خالس قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو شاندی وه‌زاره‌تى تەندروستی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی رێكەوت حەمەرەشید، وەزیری تەندروستی و شاندی عێراقی بەسەرپەرشتی عەلائەدین عەلوان وەزیری تەندروستی عێراق لەبارەی چەند بابەتێك كۆبونه‌وه كه‌تێیدا چه‌ند هه‌ردوو گه‌یشتنه رێككەوتن كه بەغدا دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات، هاوكات سەرباری كەمكردنەوەی پشكی هەرێم لە بودجە، بەڵام پشكەكە لە دەرمان بە رێژەی 17% دەمێنێتەوە.
خاڵس قادر ڕاشیگه‌یاند ، به‌پێى رێككەوتنەكە ، تەندروستی عێراق دان بەو پشكنیانە دەنێت، كە كوالێتی كۆنترۆڵی هەرێمی كوردستان ئەنجامیان دەدات
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، به‌غدا بەردەوامدەبێت لەسەر ناردنی 17%ی بەشە دەرمان بۆ هەرێمی كوردستان، هەر چەندە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە بۆ 12.67% كەمكراوەتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.