ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیی به فه‌رمیی ده‌رگاكانی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كرده‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه حكومه‌تی به‌حره‌ینیش به‌مزووانه ئه‌مكاره بكات، كه پێده‌چێت ئه‌وه نیشانه‌ی گه‌رمبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی په‌یوه‌ندیی وڵاتانی عه‌ره‌بیی له‌گه‌ڵ سووریا بێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قه‌یرانی سووریا له ساڵی 2011ـدا زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیی ناوچه‌ی كه‌نداوی باشووری ئێران باڵیۆزه‌كانی خۆیان له دیمه‌شق بانكگردهوه تا ئه‌مكاره نیشانه‌یه‌ك بێت له ناڕه‌زایه‌تیی به‌رامبه‌ر سه‌ركوتی گه‌لی سووریا به‌ده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د.
به‌ڵام پێده‌چێت له ئێستادا ئیمارات و به‌حره‌ین رووداوه‌كانی رابردوویان بیرچووبێته‌وه، چونكه ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتیش له په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تیی: ئه‌مڕۆ ئاماده‌بوونی عه‌ره‌به‌كان له سووریا له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویسته، به‌تایبه‌تیی به‌رامبه‌ر به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران و توركیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی به‌حره‌ینیش كه له ساڵی 2012ـه‌وه نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له دیمه‌شق داخستبوو، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئیماراتییه‌كان و به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ رایگه‌یاند نیازی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ناو دیمشهق هه‌یه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.