Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 05:26

عادل جوبێر له‌ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ لادرا

ئیبراهیم عه‌ساف وه‌ك جێگره‌وه‌ی عادل جوبێر له‌ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ دانرا
کوردستان TV
100%

شا سه‌لمان پاشای سعوودیه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ " ئیبراهیم عه‌ساف " ـی وه‌ك جێگره‌وه‌ی عادل جوبێر له‌ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ دانا و پێده‌چێت ئه‌مه‌ وه‌ك به‌شێك له‌و گۆڕانكارییه‌ له‌ناكاوه‌ بێت له‌ كابینه‌ی حكومه‌تی ئێستای سعوودیه‌دا.

هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێكی دیكه‌ له‌ پۆسته‌كانی ئه‌م وڵاته‌ گۆڕانكارییان تێدا درووستبووه‌ به‌ڵام محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی ئه‌م وڵاته‌ هێشتا هه‌ر له‌ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌مێنێت و " عه‌بدولعه‌زیز بن نایف بن عه‌بدولعه‌زیز " وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ ماوه‌یه‌ك دوای  كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی رۆژنامه‌نووسی سعوودیی ره‌خنه‌گری حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گات كه‌ جه‌نجاڵێكی قورسی له‌ ئاستی جیهان و ناوچه‌كه‌دا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ درووستكرد.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.