ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه پشتیوانیی هه‌وڵه‌كانی ئیسڕائیل ده‌كات بۆ ئه‌و به‌رگرییه‌ی له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ژێر فه‌رمانی ئێران له وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات.
رۆبێرت پالادینۆ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی هه‌ینیی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا پشتیوانیی ئیسڕائیل ده‌كات بۆ ئه‌و مافی به‌رگرییه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ژێر فه‌رمانی ئێران هه‌یه‌تیی و به‌ڕه‌وای ده‌زانین كه بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هاوڵاتییانی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا به‌رگریی له‌خۆی بكات.
پالادینۆ له درێژه‌دا وتیی: پشتیوانیی و پڕچه‌ك كردنی گروپه تیرۆریستییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌ناو سووریا و سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه، كه به ئاشكرا مه‌به‌ست لێی هێرشكردنه بۆسه‌ر ئیسڕائیل، مایه‌ی قبوڵكردن نییه، هه‌ر بۆیه ئێمه پشتیوانیی ئه‌و به‌رگرییانه‌ی ته‌لئه‌بیب ده‌كه‌ین كه له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌یگرێته‌به‌ر.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.