لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، کامۆخدر بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی قەڵادزێ ، ئاماری کار و چالاکیەکانی ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ ی سەر بە بەرێوەبەرایەتی لاوانی سلێمانی له ساڵی ۲۰۱٨ کە (۱۸۹) چالاکی جۆراو جۆر ئەنجام دراوە بهم شێوهیهى راگهیاند
۱/چالاکی هونەری ۱۳ چالاکی
۲/چالاکی ڕۆشنبیری ۳٨ چالاکی
۳/چالاکی پیشەیی ٥٥ چالاکی
٤/چالاکی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی ٦ چالاکی
٥/چالاکی هۆشیاری ۱۷ چالاکی
٦/چالاکی وەرزشی ٦۰ چالاکی
بهڕێوهبهری وهرزش و لاوانى قهلادزێ ڕاشیدهگهێنێت ، بە پێی خشتەی ناو نوسین و تۆمار کردن بۆ کار و چالاکیەکانمان زیاتر لە ۳ هەزار کچ و کور ی گەنج تێیدا بەشدار بوە وە بە خۆشحاڵیەوە زیاتر لە ۲۰۰ گەنج توانویەتی هەلی کاری بۆ بڕخسێت لە بواری دەلاکی، درومان، ڕاگەیاندن
ههروهها ڕاشیدهگهێنێت ، کێشەی سەرەکیمان نەبونی بوودجەی پێویستە بۆ دابین کردنی پێداویستی تازە و نۆژنەکردنەوەی هۆڵەکان بۆ ئەوەی شوێنی گونجاو بۆ گەنجان دابین بکەین بەداخەوە بە ئیمکانیەتی زۆر کەم توانیومانە ئەم کار و چالاکیانە ئەنجام بدەین بەهۆی قەیرانی دارایی کە زۆر رێگربوە لەبەردەم کار و چالاکیەکانمان ، دەتوانم بڵێم بەشێوەیەکی زۆر ئامانج و پلانی کار و چالاکیەکانمان وەک خۆی ڕۆیشتوە وانیومانە خزمەت بە گەنج بکەین هۆشیاریان بکەینەوە
کامۆخدر بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی قەڵادزێ ئهوهش دهخاته ڕوو ، ئومێدەوارین لە،کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا گرنگی زیاتر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری بدرێیت بوودجەی بۆ تەرخان بکرێیت و کەمی میلاکات بەهەر شێوازێک بیت پربکریتەوە چونکە فەرمانبەرێکی زۆرمان خانەنیش بوە و هیچ کەس نەمانتوانیوە لەشوێی دابنین کە ئەمەش بۆشای تەواوی لە فەرمانگەکەماندا دروست کردوە
لهكۆتادا بهڕێوهبهری وهرزش و لاوانى قهلادزێ ڕایدهگهێنێت ، بەھیوای تەندروستیەكی زۆر باش بۆ ھاوڵاتیان لە ساڵی نوێ و پیرۆزبایی ساڵی تازەتان لێ دەكەین هیوادارین لە ساڵی ۲۰۱۹ دا بە بەرنامەیەکی باشتر و کار و چالاکی زیاتر ئەنجام بدەین هەلی کار و ئارامی زیاتر و خزمەتگوزاری بەردەوام بۆ گەنجان و لاوان پێشکەش بکەین کوردستان قۆناغی قەیران تێبپەرێینت و بکەوێتەوە سەر سکەی جاران دەستمان کراوەتر بێیت ..










کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.