ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی و ئه‌مریكی " لیۆناردۆ دیکاپریۆ " له ویلایه‌تی لۆس ئەنجلۆسی ئه‌مریكی خانووەکەی بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشێت .
میدیا جیهانییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه " لیۆناردۆ دیکاپریۆ " دوای دوو ساڵ لە رۆڵبینینی لە فیلمی "تایتانیکدا" لە ساڵی 1999 خانووەیەکی گەورەی لە لۆس ئەنجلۆس کڕیووە کە رووبه‌ره‌كه‌ی " 3560 " مەتر چوارگۆشەبووە و خانووه‌كه لە ساڵی 1931 دروستکراوە ، بەڵام پاش 19 ساڵ ژیان لە ماڵەکەی دواجار بە بڕی 1.749 ملیۆن دۆلار فرۆشتی .
لیۆناردۆ دیکاپریۆ، له ساڵی 1974 له ئه‌مریكا و له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس له دایك بووه ، 148 جار هه‌ڵبژێردراوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵاتی جیاواز و له‌و نێوه‌نده‌دا بۆته خاوه‌نی 58 خه‌ڵات ، لەم کۆتاییەشدا توانی ببێته خاوه‌نی هەشتاو هەشتەمین خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پیاو، به‌هۆی بینینی رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمی (The Revenant).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.