له ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی میراتی فەرهەنگی كه له وڵاتی چین به‌رێوه‌چوو ، كارتۆنیستی سنەیی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " ژاڵە یوسفی نەژاد " خه‌ڵاتی سێیه‌می فێستیڤاله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
به پێی هه‌واڵێك كه فەرمانگەی هونەری كوردستان بڵاویكردۆتەوە ، له ڤیستیڤاڵی میراتی فەرهەنگی كە قێستیڤاڵێكی جیهانی و نێوده‌وله‌تییه و لە وڵاتی چین بەڕێوەچوو ، وه هونه‌رمه‌ندێكی زۆری جیهانیی تێیدا به‌شدار بوون ، كچه كوردێك به ناوی " ژاڵه یوسفی نه‌ژاد " توانی پله‌ی سێیه‌می فێستیڤاله‌كه به‌ده‌ستبهێنێت .
به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له فێستیڤاڵه‌كه‌وه هاتووه ، (یەڵدا هاشـی نەژاد) خەڵاتی یەكەم، (جەلال پیر مەرزئاوا) خەڵاتی دووەم و (ڕەحیم بەقاڵ ئەسغەری و ژاڵە یوسفی نەژاد) بە هاوبەشی خەڵاتی سێیەمی ڤیستیڤاڵەكەیان بە دەستهێناوە .
جێی باسه له‌م خوله‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا زیاتر لە (30) بەرهەمی كارتۆنی بۆ نمایش و كێبەركێ كردن هەڵبژێردران كە هەشتیان بەرهەمی هونەرمەندانی ئێرانی بوون كه له نێوانیاندا ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كوردی ئه‌م وڵاته‌یان تێدابوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.