ڕۆژی شه‌ممه 2018/12/29 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى ده‌ركرد:
1- له یارى نێوان سۆران و هه‌ڵۆ له خولى پله‌یه‌كى كوردستان به هۆى نانه‌وه‌ى كێشه و گرفت له لایه‌ن (ره‌فیق سه‌عید) راهێنه‌رى یانه‌ى سۆران و دواتر ده‌ركردنى له یارییه‌كه بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو و یاوه‌رى نه‌كردنى یانه‌كه‌ى له یارى داهاتوو.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
2- دواى ئه‌وه‌ى لێژنه‌ى رێكارى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له باره‌ى رووداوه‌كانى یارى نێوان ئارارات و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له به‌رێزان (خاڵس قۆجه) سه‌رپه‌رشتیارى یارییه‌كه، (كوردستان زاهیر) ناوبژیوانى یارییه‌كه، (سه‌میر سه‌دیق) راهێنه‌رى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر، (ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌د) راهێنه‌رى ئارارات، (مه‌حموود محه‌ممه‌د) یاریزانى یانه‌ى ئارارات و (سه‌یف جه‌میل) گۆڵپارێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر كرد، بڕیاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى ئارارات به بڕى 2000000 دوو ملیۆن دینار.
• ئه‌نجامدانى یه‌ك یارى یانه‌ى ئارارات له یاریگه‌ى یانه‌ى شه‌قڵاوه به بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ر.
• ئه‌نجامدانى یه‌ك یارى یانه‌ى ئارارات له یاریگه‌ى خۆى به بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ر.
• یارییه‌كانى داهاتووى نێوان ئارارات و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ر به‌رێوه ده‌چێت.
• پێویسته له‌سه‌ر ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى ئارارات شوێنى هانده‌ران و میوانانى (VIP) كۆنترۆڵ بكه‌ن، هه‌روه‌ها رێگه‌ى چوونه ژووره‌وه‌ى یاریزانان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى و ستافى ناوبژیوانان له‌گه‌ڵ هانده‌ران جیابكرێته‌وه و كۆنترۆڵ بكرێت.
• پێویسته‌ى له یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌ى ئارارات ژماره‌ى پیاوان پۆلیس زیاد بكرێت، ئه‌مه‌یش بۆ كۆنترۆڵ كردنى یاریگه و جه‌ماوه‌ر.
3- به‌كارهێنانى یارى ئاگرین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له یاریگه‌كان قه‌ده‌غه‌یه، سه‌رپێچكار سزا ده‌درێت به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
4- یارى به‌رێوه‌بردن له كه‌ش و هه‌واى ناله‌بار و باراناوى له ده‌سه‌ڵاتى ناوبژیوانانى كوردستانه، ئه‌وان سه‌رپشكن له ئه‌نجامدانى یارى یان گواستنه‌وه‌ى بۆ یاریگه‌یەکی دیكه یان دواخستنى بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر له یاریگه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌و یانه‌ى، كه بڕیار بوو یارییه‌كه‌ى لێ ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.