له گه‌له‌ری سووره‌ی سینه‌ما "په‌ردیسی " له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، پێشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مه خۆشنووسییهكانی هونه‌رمه‌ند " ئاوات مه‌زهه‌ری " ده‌كرێته‌وه .
له هه‌واڵێكی ئاژانسی میهر هاتووه ، له‌م پێشانگایه‌دا كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت ، 25 به‌رهه‌می خۆشنووسی ئه‌م هونه‌رمه‌نده كورده له‌م گهلهره نمایشده‌كرێت .
هونه‌رمه‌ندی خۆشنووس " ئاوات مه‌زهه‌ری " له ساڵی 2009 وه ده‌ستی به‌كاری خۆشنووسی كردووه و لەم ماوەیەش لە (13) پێشانگای ناوخۆیی و جیهانی بە شێوازی تاك و گروپی بەشداری كردووە ، ناوبراو له ساڵی 2015 پلەی باڵای خۆشنووسی لە ئێران بە دەست هێناوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.