حكومه‌تی یه‌مه‌ن رایگه‌یاندووه كه بانگه‌شه‌ی چه‌كدارانی حوسیی سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌نده‌ری ستراتیژیی حوده‌یدییه به هێزه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م وڵاته بانگه‌شه‌یه‌كی درۆیین نه‌بێت هیچیتر نییه.
له‌كاتێكدا كه چه‌كدارانی حوسیی رایانگه‌یاندووه كۆنترۆڵی به‌نده‌ری سه‌ره‌كیی شاری حوده‌یدییه راده‌ستی پاسه‌وانانی كه‌ناراوی حكومه‌تی یه‌مه‌ن كراوه‌ته‌وه، حكومه‌تی وڵاته‌كه رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ژێر چه‌تری پشتیوانیی ئێران ئه‌م فێڵه‌یان به‌كارهێناوه تا كۆنتڕۆڵی دامه‌زراوه‌كانی به‌نده‌ره‌كه له‌ده‌ستی خۆیاندا بهێڵنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی لایه‌نگری حكومه‌تی یه‌مه‌ن به‌ناوی " سه‌بعه " له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمیی حكومه‌ته‌وه گواستییه‌وه كه بانگه‌شه‌ی حوسییه‌كان سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌نده‌ری حوده‌یدییه هه‌وڵێكه بۆ به‌لاڕێدا بردن و پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی سوید.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.