ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 31 ى 12 ى 2018 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه ، نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت ، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌شداری كرد له سیمیناری سه‌نته‌ری ئایینده بۆ لێكۆڵینه‌وه كه بۆ دکتۆر محه‌مه‌د هه‌مه‌وه‌ندی به‌ناونیشانی( ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و به‌غدا له ژێر رۆشنایی گۆڕانكارییه‌كان دا)له باره‌گای یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان سازكرابوو به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و سیاسه‌توان و رۆشنبیران.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌میانه‌ی به‌شداری كردنه‌كه‌یدا د.بەشیر حەداد جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كرده‌وه له‌وانه كێشه‌ی ماده‌ی 140 و شایسته داراییه‌كان و رۆڵی په‌رله‌مانتاران له‌به‌غدا،وه‌جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ست بوونی كێشه‌كان كرده‌وه به‌ده‌ستووره‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.