لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر له‌لێدوانى تایبه‌ت به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، له‌شه‌وى سه‌ری ساڵدا هیچ كه‌سێك له‌فاملی مۆڵ نه‌كوژراوه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه كه‌گوایه له‌فاملی مۆڵ به‌هۆی شه‌ڕی نێوان چه‌ند گه‌نجێك كه‌سێك كوژرابێت
شه‌وى رابردوو له‌ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵدا له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا وابڵاو كرایه‌وه كه‌گوایه به‌هۆی شه‌ڕه چه‌قۆی نێوان چه‌ند گه‌نجێك كه‌سێك كوژرا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون
لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت كۆی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه كه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان چه‌ند كه‌سێك كوژراو برینداربوون هه‌بووبێت
ڕاشیگه‌یاند به‌پێى ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ى دانرابوو بۆ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ سه‌ركه‌وتووانه جێ به‌جێ كرا بۆ ئه‌وه‌ى كوردستانیان له‌كه‌شێكى ئارام‌دا پێشوازى له‌هاتنى ساڵى نوێ‌دا بكه‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.