سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى تایبه‌ت به ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى ئه‌مریكا ماوه‌ى 24 كاتژمێریان داوه‌ته هێزى دژه‌تیرۆرى عێراقى بۆئه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌ربازگه‌ى k1 چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هیچ ئاماژه‌یه‌كى به‌وه نه‌دا كه هێزى دژه‌تیرۆر ى عێراقى به چ ئاراسته‌یه‌ك بروات و یان شوێنێكى دیكه‌یان بۆ دیارى كرابێت ته‌نیا پێیان راگه‌یاندوون پێویسته له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێر سه‌ربازخانه‌ى كه‌یوان چۆڵبكه‌ن.
شیاوى باسه سه‌ربازگه‌ى k1 ده‌كه‌وێته‌باكورى رۆژئاواى شارى كه‌ركوك به دورى نزیكه‌ى 25 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شارى كه‌ركوك دووره و به یه‌كێك له سه‌ربازگه گه‌وره‌كانى ئه‌و پارێزگایه داده‌ندرێت و وه‌ك پێگه‌یه‌كى سه‌ربازیش ئه‌ركى پاراستنى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى كه‌ركوكى له ئه‌ستۆ دایه .
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 پارێزگاى كه‌ركوك به پیلان و هاوكارى باڵێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراقى و سه‌رجه‌م ئیداره‌و دام و ده‌زگاكان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورد ده‌رهێندران هێزى پێشمه‌رگه‌ش سه‌ربازگه‌ى كه‌یوانى چۆڵكرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.