ترخێنه له ته‌ره‌ساس دروست ده‌كرێت، به جۆرێك ته ره‌ساس له شیوه‌ی شفته‌دا له قاڵب ده‌درێت و له به‌رخۆردا وشك ده‌كرێته‌وه تا به ته‌واوی وشك ده‌بیته‌وه و نابێت شێی تێدا مابێت بۆ ئه‌وه‌ی خراپ نه بێت، وه پێویسته له شوێنی وشكدا هه‌ڵبگیرێت، دواتر هه‌ركات حه‌زمان لێ‌بوو ده‌توانین بیكه‌ین به شله(ترخێنه)، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه.
پێداویستیه‌كان:
1-ترخێنه یه‌ك كیلۆ.(ده‌توانیت له‌جیاتی ترخێنه ته‌ره‌ساس به‌كاربهێنیت بۆ شله فه‌رقیان نییه).
2-یه‌ك لیتر و نیو ئاو.
3-ئێسقانی حه‌یوان (بۆ تام و بۆن خۆشكردنی زیاتر).
3-سێ كه‌وچكی چێشت دۆشاوی ته‌ماته.
4- دوو سه‌لك چه‌وه‌نده‌ر به جنراوی.
5-چوار گێزه‌ری زه‌رد به جنراوی.
6-خوێ (به پێی پێویست).
7-مشتێك ماشی سوور.
8-مشتێك نۆك.
9-مشتێ نیسكی ساغ –نه‌هاڕاو-.
10-چه‌ند پارچه‌یه‌ك كوله‌كه‌ی زه‌رد ئه‌گه‌ر ده‌ستت كه‌وت(بۆ به‌هێزكردنی به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی) .
11-مشتێك كشمیش یان مێوژی ڕه‌ش.
١٢-كه‌مێك گوێز و باده‌م.
چۆنیه‌تی لێنانی:
نۆك و ماشه‌كه ده‌كوڵێنین به جیا، ئێسقانی حه‌یوانه‌كه‌ش سورده‌كرێته‌وه، دواتر له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ی باسمانكردن ده‌خرێنه مه‌نجه‌ڵه‌وه و ده‌خرێنه سه‌ر ئاگر به پێی پێویستی و به سه لیقه‌ی كه‌یبانوو كه به تامكردنوو بۆنكردن بۆی ده‌رده‌كه‌وێت
پێگه‌یشتووه و ئاماده‌یه بۆ خواردن.
سه‌رچاوه/ سروشتی لادێ
كوردستان تیڤی / كامران



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.