گه‌نجێكی هندی كه به هۆی ڕواڵه‌تی خۆیه‌وه نازناوی بێگانه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه ده‌یه‌وێت له ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییه‌وه هاوسه‌رێك بۆ خۆی بدۆزێته‌وه.
"ئه‌نشۆ كۆمار" ته‌مه‌ن 22 ساڵه به‌رده‌وام به هۆی ڕواڵه‌تی تایبه‌ته‌وه ئێش و ئازاری نێو كۆمه‌ڵگای هندستانی چێشتووه، هاوپۆلییه‌كانی له قوتابخانه به هۆی ئه‌م ڕواڵه‌ته‌وه لێی ده‌ترسان.
ئێستا وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه و داوای له خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كردووه یارمه‌تیده‌ری بن تا تێچووی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه دابین بكات له به‌ر ئه‌وه‌ی كه باری دارایی بنه‌ماڵه‌كه‌ی باش نییه و توانای پێدانی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی نییه.
ئه‌نشۆ ته‌نیا 50 پۆند له مانگێكدا داهاتی هه‌یه و پێی خۆشه به زووترین كات له‌م كێشه‌یه ڕزگاری ببێت
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.