Erbil 38°C دووشەممە 17 ئاب 16:03

ئاراس حه‌سۆ میرخان : با خه‌ڵکی کوردستان دڵنیا بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بیر له‌شه‌ڕی ناوخۆ ناکرێته‌وه‌ بڕیاری سه‌رۆک بارزانی یه‌

با هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بێت
کوردستان TV
100%


ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك  له‌ژێر ناوی  به‌هه‌موو لایه‌ك دڵنیابێت ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌ستگیركردنی كادیرانی پارتی و یه‌كێتی له‌ گه‌رمیان و هه‌ولێر بۆته‌ هۆكار بۆ دڵه‌راوكێ له‌ ناو خه‌ڵكی كوردستان و زۆر خه‌ڵكی دڵسۆز له‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپه‌سیاره‌تی داوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌یان كردووه‌، چونكه‌ ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ دۆخه‌كه‌ بۆ شه‌ری ناوخۆ و دوو ئیداره‌یی بگه‌ڕێته‌وه‌.


ئاراس حه‌سۆ میرخان راشیده‌گه‌ێنێت ، بۆیه‌ با خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا بێت كه‌ زۆر له‌ مێژه‌ سه‌رۆك بارزانی و پارتی بریاریان داوه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ بیر ل شه‌ڕی ناوخۆ نه‌كه‌ینه‌وه‌ گه‌رچی به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن تا ئه‌مرۆش هه‌ستیان به‌و جیاوازییه‌ مه‌زنه‌ی قۆناغی ئه‌مڕۆ و ساڵی ٩٤ نه‌كردبێ و یان نه‌یانه‌وێ ئه‌م جیاوازییه‌ قبوڵ بكه‌ن و به‌ تایبه‌ت ئێستا و له‌ كاتی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت وه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ وا نیشان بده‌ن كه‌ كوردستان تا ئه‌مڕۆش، ٢ ده‌سته‌ڵاتی جیاوازی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ كۆتایی پێ دێت و ئه‌م دۆخه‌ كاتییه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌بێ بزانن خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌ن بڕیاره‌ و هێزی هه‌مووان له‌ سندوقی ده‌نگدانه‌ نه‌ك له‌ لووله‌ی تفه‌نگ.


له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌ى ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان هاتووه‌ ، ئێستا هه‌وڵێكی هه‌ردولایان هه‌یه‌ ئه‌م دۆخه‌ به‌ خێرایی كۆتایی پێ دێت و كار له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت ناكات و حكومه‌ت ده‌بێته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێگا نادرێت چه‌ند كه‌سانێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دۆخی كوردستان ئاڵۆز بكه‌ن، ساڵی نوێ ده‌بێته‌ ساڵی گه‌شه‌كردنی كوردستان له‌هه‌موو بواره‌كاندا.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.