Erbil 38°C دووشەممە 17 ئاب 16:02

سبه‌ى مووچه‌ى مانگى 10 ده‌ستپێده‌کات و پێشمه‌رگه‌ یه‌که‌م وه‌زاره‌ته‌ وه‌ری ده‌گرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی و ئابووری بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ 6 ى 1 ى 2019 ، ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنى مووچه‌ى مانگی 10 ى ساڵی 2018

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند ،پێشتر بریار درابوو 7 ى مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى بكرێت ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ نه‌كرایه‌ پشوو له‌هه‌رێمى كوردستان  ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی 10 ده‌كرێت و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش یه‌كه‌م شوێن ده‌بێت وه‌ری ده‌گریت


سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند ، دوای وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دابه‌ش ده‌كرێت 

سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی راشیگه‌یاند رۆژانی دواتر  مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى ئاماده‌یه‌ دابه‌ش ده‌كرێت 

شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.