به هاوكاری بنه‌ماڵه‌ی " یوسف زه‌مانی " له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران مه‌راسیمێكی رێزلێنان بۆ هه‌ردوو میوزیكژه‌نی به توانای كورد " حه‌سه‌ن و حوسێن یوسف زه‌مانی " به‌رێوه‌ده‌چێت .
له هه‌واڵێكی ئاژانسی میهر هاتووه ، حه‌سه‌ن و حوسێن دوو میوزیكژه‌نی ناودار و ناسراوی كوردن و خزمه‌تێكی زۆریان به مۆسیقای كوردی له ئێران كردووه ، بۆیه بریاردرا له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت رێز له‌م 2 برا میوزیكژه‌نه بگیرێت ، له مه‌راسیمه‌كه‌دا شاعیران و میوزیكژه‌نه ناودارەكانی ئێران بەشداری ده‌كه‌ن و سەبارەت بە ڕۆڵی هونەری ئەم دوو میوزیكژه‌نه لێدوان ده‌ده‌ن .
له‌م مه‌راسیمه‌دا كه دوێنی ئێواره 4/1/2019 لە شەقامی ئینقیلاب له " هۆڵی نوور" له تاران به‌رێوه‌چوو ، هه‌ریه‌ك له مامۆستایان " د. قەدەمعەلی سەرامی ، م. عەلی رەزا پوور ئۆمید ، سوهەیل مەحمودی ، د. فەرهەنگ مشەعشەعی ، فەرشید حیسامی ، ژیوار شێخ ئویسلامی ، ئەمیر عەباس زەفرو شەهریار ناسر ئەبادی " تێیدا به‌شدار بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.