Erbil 38°C سێشەممە 25 ئاب 02:46

له‌ 2018 کچێکی فه‌ره‌نسی نازناوی جوانترین ده‌م و چاوی پێبه‌خشرا

دووه‌م جاره‌ ئه‌م كچه‌ فه‌ره‌نسییه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی نازناوه‌كه‌
کوردستان TV
100%


 
له‌ پێشبركێیه‌كدا كه‌ بۆ  هه‌ڵبژاردنی " جوانترین 100 ده‌موچاوى ئافره‌تان له‌ جیهان " سازكرابوو ، كچه‌ نمایشكار و مۆدێلى فه‌ڕه‌نسى " تیلان بلۆندۆ " وه‌ك خاوه‌ن جوانترین ده‌موچاو بۆ ساڵى 2018، هه‌ڵبژێردرا .

ئه‌م پێشبركێیه‌ له‌ لایه‌ن ڕه‌خنه‌گرى هونه‌رى جیهانى   " تی سی كاندله‌ر" ه‌وه‌ رێكخرابوو ، كچه‌ نمایشكاری فه‌ره‌نسی "  تیلان بلۆندۆ" ی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ نێو ئافره‌تانى 40 وڵات كه‌ له‌ پێشبركێیه‌كه‌دا باشدار بوون  توانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستبهێنێت ، ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ ئه‌م كچه‌ فه‌ره‌نسییه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی نازناوه‌كه‌ .

تیلان بلۆندۆ له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ ئینستاگرام ئه‌نجامى پێشبڕكێكه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  كه‌ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ و 2.8 فۆلۆوه‌ری هه‌بووه‌ كه‌ سوپاسی هه‌موویانی كردووه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و فۆلۆوه‌رانه‌ی كه‌ ده‌نگیان پێی داوه‌ .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.