رێباز حهملان وهزیری دارایی و ئابووری ههرێمى كوردستان لهههژماری تایبهت بهخۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك ڕایدهگهێنێت: بهڵێ بۆ پێكهێنانى بهپهلهى كابینهى 9 ى حكومهتى ههرێمى كوردستان و چاككردنى دۆخی دارایی .
راشیدهگهێنێت: بناغەی بەرەو پێشچونی ئابووری و باش بونی دۆخی دارایی لە ھەمو وڵات و حوکمڕانییەک بریتییە لە ئارامی و بونی ئاسایش و نەبونی شەر و ئاڵۆزی، دواتر ڕێکخستنی داھات و خەرجی و برەودانی وەبەرھێنان و زیادکردنی سەرچاوەکانی داھات.
وهزیری دارایی و ئابووری راشیدهگهێنێت: لە هەرێمی كوردستان بەهۆی سیاسەتی ئابووری و بەهێزی پێگەی هەرێم لە ناوچەكە، رەوشی دارایی بە بەراورد بە ساڵانی شەری داعش و نەناردنی بودجەی لە لایەن بەغداوە بەرەو پێشتر چووە و هەموو پێشبینیەكانیش بۆ حكومەتی داهاتووی هەرێم لەرووی ئابووریەوە گەشبینانەیە، بۆیە پێكهێنانی كابینەی نوێ بە زوترین كات ئەركی سەر شانی هەموو ئەو هێز و لایەنانەیە كە دەیانەوێت بەشداری حكومەت بكەن.
دهشلێت: ھیوادارم ھەردوو ھێزی سیاسی، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە زوترین کات دەستبکەنەوە بە گفتوگۆ بۆ پێکھێنانی کابینەی (نۆ) چونکە پشکی شێری بەرپرسیارێتیان بەردەکەوێ پاشان بزوتنەوەی گۆران و ھێزە سیاسییەکانی تر کە دەبێت کاربکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و هاوکات بە چاکبونی دۆخی دارایی پاداشتی ھاونیشتمانیانی ھەرێم بدەنەوە کە دوای شەڕی داعش و ھاتنی ئاوارە و بڕینی بودجە لە لایەن بغداوە ئارامیان گرت بەرامبەر قەیرانی دارایی و پاشەکەوتی موچە.
رێباز حهملان لهكۆتادا رایدهگهێنێت: میللەتەکەمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا جارێکی تر دەنگ و باوەری خۆی دایەوە بە پارتی دیموکراتی کوردستان و کردییەوە ھێزی یەکەم بە زیادبونێکی بەرچاوی کورسییەکانیان و وەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ھێزی سێیەمەوە بوەوە بە ھێزی دووەم، کە ئەمە چانسێکی گەورەیە و پێویستە بە خزمەتکردنی زیاتر و چاکبونی دۆخی دارایی و بازار و ژیانی ھاونیشتمانیان وەڵام بدرێنەوەو دەرفەت نەدرێت لە ناوخۆو دەرەوە درز بخرێتە نێوان ئەم ھێزە سەرەكیانە و لە پێناو ھەرێمی کوردستان و خەڵک و خوێنی شەھیدان و قوربانی دانی ھێزی پێشمەرگە ئومێد دەکەم ھەواڵەکانی ساڵانی نەوەدەکان نەدەینەوە بە گوێی لاوانی تازە پێگەیشتوو دڵی نەیار و دوژمنان خۆش نەکەین.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.