عه‌ره‌بستانی سعوودیه له نوێترین رێنماییدا دادگاكانی باری كه‌سی وڵاته‌كه‌ی به‌رپرسیار كردووه كه ده‌بێت له‌مه‌ولا به‌ر له بڕیاری ته‌ڵاقدان له لایه‌ن پیاوه‌كانه‌وه، ئافره‌ته‌كان به نامه‌ی مۆبایل ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئه‌م بڕیاره كه وا ده‌كات بابه‌تی ته‌ڵاقدانیان له لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه، به بێ ئاماده‌بوونی خۆیان و به‌نهێنی كۆتایی پێ بێت.
ئه‌م بڕیاره له‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه له سعوودیه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و له‌مه‌ولا پێویسته بۆ بڕیاری جیابوونه‌وه هه‌ردوو لایه‌نی ئافره‌ت و پیاو رهزامهنیان وه‌ربگیرێت.
ئامانجی ئه‌م بڕیاره ئه‌وه‌یه كه ده‌رفه‌ت به ئافره‌تان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی وه‌ك شیربایی و نه‌فه‌قه و پاشه‌كی خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
له ئێستادا ئافره‌تانی سعوودیه مافی لێخوڕێنی ئۆتۆمبێلیان پێدراوه و هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له نێو یاریگادا سه‌یری یارییه‌كان بكه‌ن.
به‌ڵام تا ئیستا ئافره‌تانی سعوودیه له كۆمه‌ڵێك مافی سه‌ره‌تایی بێبه‌شن و به بێ ره‌زامه‌ندی كه‌سێك له ره‌گه‌زی پیاو وه‌ك باوك یان برایان هاوسه‌ر، بۆیان نیه پاسپۆرت ده‌ربكه‌ن یان به‌ته‌نها گه‌شتێكی نێودوڵه‌تی ئه‌نجام بده‌ن هه‌روه‌ها بۆیان ینه به ته‌نها برۆنه بازار وشوێنه گشتییه‌كان یان هه‌ژماری بانكی بكه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت بۆیان نیه جوانكاری پێست ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها به پێی یاسای باری كه‌سی سعوودیه ئافره‌تان بۆیان نییه دوای جیابوونه‌وه‌یان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری داوای سه‌رپه‌رشتیكردنی مناڵه‌كانیان بكه‌ن و مناڵه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ باوكيان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.