سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه دەكات كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌و ناوچانه راده‌گرێت كه وه‌ك پێویست هاوكاری دارایی له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند و سودمه‌ندی ناوچه‌كانه‌وه ناگاته ئه‌مه‌ریكا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و وڵاتانه بهێنێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا، كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە نووسیوویه‌تی: ئەو جەنگانە بێ كۆتان، بە تایبەت ئەوانەی بەهۆی بڕیاری هەڵەوە بەرپاكراون لە ساڵانی ڕابردوودا، كە تێیاندا یارمەتی دارایی و سەربازی پێویستمان وەرنەگرتووە لەو وڵاتانەی دەوڵەمەند و سودێكی زۆریان لە كارەكانی ئێمە بینیوە و لە كۆتاییدا گەیشتوونە قۆناغێكی پڕ‌شكۆ.
ده‌شڵێت ده‌وڵه‌مه‌ند كه زیاتر سودمه‌ندن له‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ن، هیچ هاوكارییه‌كی دارایی و سه‌ربازیی ته‌واو به ئه‌مریكا ناده‌ن.
ترەمپ لە تویتێكی تری‌دا، ئاماژەی بە ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) كردووە و دەڵێت: “ڕۆژنامەی فاشیلی نیویۆرك تایمز بە مەبەست هەواڵی ناڕاستی لەبارەی خواستی ئێمەوە لە سوریا بڵاوكردتەوە.
هیچ جیاوازییەك نییە لەنێوان لێدوانەكانم لەگەڵ لێدوانی یەكەم، بەشێوەیەكی گونجاو پاشەكشە دەكەین و لە هەمان كاتیش‌دا لە شەڕی دژ بە داعش بەردەوام دەبین و بەشێوەیەكی پێویست و حەكیمانە هەڵسوكەوت دەكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.