قسه‌كردن له‌كاتی نووستندا Somniloquy حاڵه‌تێكی باوه، به پێی ئاماره زانستییه‌كان نزیكه‌ی نیوه‌ی منداڵان به‌لای كه‌م ساڵی جارێك له‌كاتی خه‌ودا قسه‌ده‌كه‌ن، 10%ی منداڵان هه‌موو شه‌وێك له‌كاتی نووستندا قسه‌ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 67%ی گه‌وره‌كان به‌لای كه‌م هه‌ر 3 مانگ جارێك له‌كاتی نووستندا قسه‌ده‌كه‌ن.
قسه‌كردن له‌كاتی خه‌ودا به گرفتێكی خه‌و هه‌ژمارده‌كرێت و له‌وانه‌یه كه له هه‌ر قۆناغێكی نووستندا رووبدات، گرفته‌كه مه‌یلێكی خێزانی هه‌یه و زیاتر دووچاری پیاوان ده‌بێت، هۆكاره هانده‌ره‌كانی بریتین له:
كه‌مخه‌وی، خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول، زیانی لابه‌لای هه‌ندێك ده‌رمان، سترێس، په‌ستی، خه‌مۆكی. گرفته‌كه هه‌ندێك جار هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ گرفتی تری خه‌و وه‌كو پیاده‌ڕۆیی له‌كاتی خه‌ودا Sleepwalking، كابوس، هه‌ناسه‌ڕاوكێ له‌كاتی نووستندا Sleep apnea، گرفت له جوولاندنه‌وه‌ی خێرای چاوه‌كان له‌كاتی خه‌ودا REM. له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌نیشدا، قسه‌كردن له‌كاتی خه‌ودا په‌یوه‌سته به نه‌خۆشیی ده‌روونی یان په‌ركه‌م له‌كاتی خه‌ودا. ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له‌كاتی خه‌ودا به كه‌می رووبدات كه هاوكات نه‌بێت له‌گه‌ڵ گرفتی تری په‌یوه‌ست به خه‌و ئه‌وا پێویست به نیگه‌رانی ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرفته‌كه زوو زوو دووباره بێته‌وه و هاوكات بێت له‌گه‌ڵ له‌خه‌و هه‌ڵسان و هه‌ستكردن به ماندووبوون و هیلاكی یان دڵتوندی ئه‌وكاته پێویست به سه‌ردانی دكتۆر ده‌كات.
سه‌رچاوه/ رێگای كوردستان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.