ماراسۆنێكی نێوده‌وله‌تی له یه‌كێك له ساردرترین شوێنه‌كانی جیهان به ناوی " یاكوتیا " كه ناوچه‌یه‌كه له وڵاتی رووسیا به‌ریوه‌ده‌چێت و هیچ یه‌كێكیش له به‌شداربووان نه‌یانتوانی تا كۆتایی به‌رده‌وام بن .
له هه‌واڵێكی " ده‌یلی مه‌یل " ی به‌ریتانیدا هاتووه له یه‌كێك له ناوچه‌كانی رووسیا به ناوی " یاكوتیا " كه به ساردترین ناوچه‌ی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت ، ماراسۆنێك به‌رێوه‌چوو كه پله‌ی گه‌رمی ناوچه‌كه بریتیبووه له 47 پله‌ی ژێر سفر .
16 كه‌س له‌م ماراسۆنه‌دا به‌شداریان كردووه كه ته‌مه‌نیان له نێوان " 21 تا 27 " ساڵ بووه ، له ماراسۆنه‌كه‌دا جگه له هاولاتیانی رووسیا هاولاتیانی ولاتانی دیكه‌ی وه‌ك " ئوسترالیا ، هیندستان و ژاپۆن " یش تییدا به‌شداریان تێدا كردووه .
رێكخه‌رانی ماراسۆنه‌كه ئاشكرایده‌كه‌ن كه هیچ كه‌س له ماراسۆنه‌كه نه‌یتوانی تا كۆتایی به‌رده‌م بێت و ڕابكات و زۆربه‌یان له نیوه‌ی رێگا وازیان هێناوه ، ئونكنتی ئولیسوفی ته‌مه‌ن 71 ساڵ یه‌كێكه له به‌شداربووانی ماراسۆنه‌كه یه توانی 10 كیلۆمه‌تر له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا ڕابكات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.