وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا رایگەیاند، لە ھەستیاری تورکیا لە پاراستنی گەل و سنوورەکانی تێدەگەن.
پۆمپیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعوودیە لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا رایگەیاند، لە ھەستیاری تورکیا بۆ پاراستنی گەل و سنوورەکانی تێدەگەین.
مایک پۆمپیۆ راشیگەیاند کە ئەوان درێژە بە بوونی خۆیان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەدەن و گوتی: بە ھاوپەیمانانمان دەڵێین کە لە ناوچەکەدا ناکشێینەوە.
وتیشی: گهشبینم بهوهی لهگهڵ توركیا بگهینه رێكهوتنێك كه ئهنجامی باشی ههبێت و توركیا و كوردهكانیش بپارێزێت.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشدا کە کاری لەپێشینەی ئەمریکا بریتییە لە لەناوبردنی داعش و راشیگەیاند کە ئەم کارە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکەدا ئەنجام دەدەن.
رۆژی چوارشهممه 19ی كانونی یهكهمی 2018، ساره ساندرز، وتهبێژی كۆشكی سپی له راگهیهندراوێكدا وتی: دهستمان كرد به كشانهوهی هێزه ئهمریكییهكان له سوریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.