ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه 12 ى 1 ى 2019 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 22 ى خولی نایابی ئینگلیزی هه‌ردوو یانه‌ى چێلسى و نیوكاسل رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
چێلسى له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى نیوكاسل توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجامی دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك
دوو گۆڵەکەى چێڵسی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ، پێدرۆ رۆدریگێز ، ویلیان تۆماركرا ، تاکە گۆڵەکەى نیوکاسڵیش کلارک تۆماری كرد
بەو بردنەوەیە چێلسی کۆی خاڵەکانی بۆ 47 خاڵ بەرزکردەوەو لەپلەى چوارەمی ریزبەندی مایەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.