سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، غادی ئیزنكۆت رایگه‌یاند كه له میانی چوار ساڵی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل له سووریا و وڵاتانی دیكه كه ناوی نه‌هێناون، هێرشی بۆسه‌ر هه‌زاران ئامانج ئه‌نجامداوه.
له ریپۆرتاژێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ناڵ2ی ئیسرائیل، غادی ئیزنكۆت رایگه‌یاند، "له میانی چوار ساڵی رابردوودا، هه‌زاران هێرشمان له سووریا و وڵاتانی دیكه ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل كه هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتایی دێت رایگه‌یاند، شانازی به‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه ده‌كات كه بێ ئه‌وه‌ی سوپا بخاته جه‌نگی گه‌وره‌وه ئه‌نجامیانداوه و جگه له سووریا ئاشكرای نه‌كرد له كام وڵاتانه‌ی دیكه ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل، غادی ئیزنكۆت راشیگه‌یاند، ئیسرائیل له هه‌موو كاتێك زیاتر ئارامه و گوتی: به‌ڵام رووبه‌ڕووی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه بووه‌ته‌وه و به‌ر له هه‌موویان ئێران.
غادی ئیزنكۆت ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌درێژایی ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران نیگه‌رانی كردووه و گوتی: "ئێران هه‌وڵ ده‌دات له سووریا ژێرخانێكی سه‌ربازیی تایبه‌ت بنیات بنێت و هه‌وڵ بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی دووه‌م ده‌دات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی سه‌ندای تایمزی بریتانی له راپۆرتێكیدا كه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه رایگه‌یاندووه كه جه‌نگێكی بزر له‌نێوان ئیسرائیل و ئێران له سوریا خوول ده‌خواته‌وه‌وغادی ئیزنكۆت، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل به هه‌زاران هێرشی كردۆته سه‌ر پێگه‌كانی ئێران له سوریا.
ئاماده‌كردنی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.