یه‌كێك له وڵاتانی جیهان كه هاولاتیانی زۆر چا ده‌خۆنه‌وه وڵاتی توركیایه ، له جیهاندا وڵاتی توركیا به پله‌ی یه‌كه‌مین دێت له خواردنه‌وه‌ی چا.
له هه‌واڵێكی ئاژانسی " ئه‌نادۆڵی " توركی هاتووه ، به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ر هاووڵاتییه‌كی توركی ساڵانه 1300 كۆپ چا ده‌خواته‌وه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش له جیهاندا زۆرترینه و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی چای جیهانی ناوی توركیا به پله‌ی یه‌كه‌مین هاتووه له خواردنه‌وه چا .
به‌رپرسی چایخانه‌كانی وڵاتی توركیا " سردار شاهین " ئاشكرایكردووه ، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان خواردنه‌وه‌ی چا له وڵاتی توركیا به‌ره‌و زیادبوونه ، له وه‌زری هاوین هاووڵاتییان رۆژانه " 3 بۆ 5 " كوپ چایان ده‌خوارده‌وه ، به‌ڵام له وه‌زری زستاندا هه‌ر هاووڵاتییه‌كی توركیا ڕ‌ۆژانه 10 كوپ چا ده‌خواته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.