به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان بڕیاره مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی كوژرانی جه‌مال خاشوقچیی رۆژنامه‌نووسی ره‌خنه‌گری سعوودیی، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودییه بكات.
له‌كاتێكدا كه خه‌مڵاندنه‌كانی ده‌زگای " سی ئای ئه‌ی " ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له مافناسانی باڵای ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن كهمحهمهد بن سه‌لمان تاوانباری سه‌ره‌كییه له كوژرانی خاشوقچیدا، به‌ڵام ریاز تا ئێستا ئه‌م تۆمه‌ته ره‌تده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی سعوودییه بۆ ئاشكراكردنی تاوانبارانی سه‌ره‌كیی كوژرانی خاشوقچیی به‌رده‌وامیی به لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بده‌ن و كارێكی وابكه‌ن تاوانبارانی سه‌ره‌كیی ئه‌م تاوانه باجی كاره‌كه‌یان بده‌نه‌وه و به سزای خۆیان بگه‌ن.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.