وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ قه‌ته‌ر باسی ئه‌وه‌ی كرد كه واشنتن به‌نیازه بنكه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له كه‌نداوی عه‌ره‌بیی پته‌وتر بكات و هاوكاتیش بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی له قه‌ته‌ر تۆكمه‌تر بكات.
له‌كاتی دیداری مایك پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌ته‌ر، گرێبه‌ستێك له‌نێوان دوو ئه‌م دوو وڵاته سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدان و پته‌وكردنی بنكه‌ی ئاسمانیی "ئه‌لعه‌دید "ـی ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر واژۆكرا.
پۆمپیۆ سه‌باره‌ت به‌م بنكه ئاسمانییه وتی كه له ئێستادا 13 هه‌زار سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی لۆجستیی له‌م بنكه‌یه‌دا جێگیر كراون.
بنكه‌ی ئاسمانیی سه‌ربازیی " ئه‌لعه‌دید " له باشووری رۆژئاوای ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر هه‌ڵكه‌وتووه و به گرنگرترین و ستراتیژیترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه ئه‌مریكا هه‌ر له‌م بنكه‌یه‌وه هێرشه‌كانی خۆی بۆسه‌ر بنكه‌ی تیرۆریستانی داعش رێكده‌خست.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ دی ده‌بڵیوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.