ھه‌موان حه‌ز ده‌كه‌ین راستگۆ بین و چی له‌ناو دڵمانه له‌سه‌ر ده‌ممان بێت به‌ڵام چه‌ند نھێنییه‌كی ژیانی تایبه‌تی ھه‌یه كه‌نابێ به‌كه‌سی بڵێیت، چونكه ره‌نگه له‌دژت به‌كاربێته‌وه و كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌ی خراپی ھه‌بێ له‌سه‌رت.
شاره‌زایان رێنماییمان ده‌ده‌ن كه‌ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌كه‌س نه‌ڵێین:
١. گرفت و كێشه خێزانییه‌كان: ئه‌مه‌ش نھێنی ژیانی خۆت و خێزانه‌كه‌ت و كه‌سوكارته و نابێ كه‌س بیزانێت چونكه ره‌نگه به‌شێوازێكی تر باس بكرێ و بڵاوببێته‌وه.
٢. چیرۆكه‌كانی رابردووی ژیانت: گرنگ نیه ژیانت چۆن بوه له‌رابردوودا و چیت به‌سه‌ر ھاتووه و پێویست ناكات ھه‌سته نه‌رێنییه‌كانت لای كه‌سانی تر باس بكه‌یت.
٣. داھات: پاره شتێكی تایبه‌ته به‌كه‌سه‌كان و داھاتی مانگانه و باری ئابوری و ددارایی كه‌سه‌كان شتێكی تایبه‌ت به‌خۆیانه و پێویست ناكات له‌ھه‌ر دۆخێك‌دا بێت كه‌سانی تری لێ ئاگاداربكه‌یته‌وه، چونكه ئه‌وه به‌رھه‌می خوێندن و لێھاتوویی و ساده‌یی ژیان و ماندووبونی خۆته.
٤. ئه‌و شتانه‌ی تۆ خاوه‌نیت پێویست ناكات كه‌سانی تری لێ ئاگاداربكه‌یته‌وه كه‌پێویست ناكات.
٥. خواست و لێھاتوویی و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانت مه‌رج نیه بۆ ھه‌موو كه‌سێك روون بكه‌یته‌وه و باسی بكه‌یت، وه‌رزش، خواست و ئاوات و بیرۆكه‌كانت و بگره ئه‌و ئاینه‌ش كه‌تۆ له‌سه‌ری ده‌ڕۆیت پێویست ناكات ئاشكرای بكه‌یت بۆ كه‌سانی تر.
٦. كاره باشه و چاكه‌كانت پێویست ناكات بۆ كه‌سانی تری باس بكه‌یت و سه‌رنجیانی پێ رابكێشیت.
٧. ئامانجه‌كانی ئاینده‌ت : وه‌ك بابه‌ته‌كانی تر پێویست ناكات ھیچ كامیان بۆ كه‌سانی تر باس بكه‌یت و ده‌رفه‌ته‌كانی كاركردن و ئامانجه‌كانی داھاتووت بۆ كه‌سانی تر ئاشكرا بكه‌یت و لای خۆت بیھێڵه‌ره‌وه تا ھیچ كه‌س نه‌توانێ زیانت پێ بگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی پێشمه‌رگه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.