ئیریكا چوسانۆ، گوته‌بێژی فه‌رمی ئه‌مریكا، بۆ رۆژنامه‌ی "ئه‌خبار ئه‌لیوم"ی میسری گوتوویه‌تی "سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی یه‌كگرتوویی نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ھاریكاری كه‌نداو ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت ناتۆی عه‌ره‌بی له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابمه‌زرێندرێت.
ئیریكا چوسانۆ ئه‌وه‌شی گوتووه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئۆمێدهواره لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی ھاریكاری كه‌نداو جاریكی دیكه، ریزه‌كانیان یه‌ك بخه‌نه‌وه، چونكه یه‌كگرتوویی ئه‌نجوومه‌نی ھاریكاری كه‌نداو گرنگه بۆ سه‌رخستنی ھاوپه‌یمانیه‌تی ستراتجیی له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "ناتۆی عه‌ره‌بی" كه ئاوات ده‌خوازین میسر و ئوردنیش له‌خۆبگرێت.
له كۆتایی قسه‌كانیدا، ئیریكا چوسانۆ گوتی: مایك پۆمپیۆ له میانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پرسی دامه‌زراندنی ناتۆی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كه‌نداو تاوتوێكردووه.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، ماوه‌ی ساڵێكه ئه‌مریكا ھه‌وڵه‌كانی بۆ دامه‌زراندنی "ناتۆی عه‌ره‌بی" له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ھه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه خستووه‌ته‌گه‌ڕ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.