محه‌مه‌د گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێم، ئەمڕۆ چوارشەممە له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دەبووایه ساڵی رابردوو په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵانه راگیرابان كه مۆڵه‌تیان نوێ نه‌كردووەته‌وه و رسوماتیان نه‌داوە، بەڵام بەرەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ ماوەیەک مۆڵەتیان پێدرابو بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و دانەوەی قەرزەکانیان، بەڵام هەندێک کەناڵ پێوەی پابەندنەبوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، له چه‌ند رۆژی رابردوودا پێنج كه‌ناڵ مۆڵه‌تیان نوێ كرده‌وه و چوار كه‌ناڵی دیکەش داوایان كردوه تا كۆتایی ئه‌م مانگه كاتیان پێبدرێت، بۆ بڕیاریانداوە هه‌ر كه‌ناڵێك تاوەکو 31-1-2019 مۆڵه‌ت نوێ نه‌كاته‌وه و قه‌رزه‌كانیان نه‌ده‌نەوە به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان و ئه‌و به‌ڵێنه‌ی واژۆیان كردووه په‌خشیان راده‌گیردرێت.
گه‌ردی راشیگەیاند، ئەو کەناڵانەی تا ئێستا مۆڵەتەکانیان نوێ نەکردوەتەوە 32 کەناڵی ئاسمانی و لۆکاڵین و ئەو مۆڵەتەی پێیان دراوە دوایین دەرفەتە کە پێیان دەدرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه رونیکردەوە، ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی مۆڵه‌تی كاتیان پێدراوه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 60 رۆژدا رسومات نه‌ده‌ن و مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن په‌شخه‌كانیان راده‌گیردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.