كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی كۆمكاری عه‌ره‌بیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ده‌ستیپێكردووه و بڕیاره دوو رۆژ بخایه‌نێت، به‌ڵام ناكۆكیی هه‌یه له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له‌سه‌ر به‌شداری سووریا له‌م كۆبوونه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆرێك له وڵاتانی عه‌ره‌بیی كه بڕیاربوو له چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا به‌شداربن، به‌مدواییه رایانگه‌یاندووه به‌شداریی ناكه‌ن.
له‌م میانه‌یه‌دا میره‌كانی وڵاتانی كوێت و قه‌ته‌ڕ به‌شدار نابن و هه‌روه‌ها له جێگه‌ی سه‌رۆك كۆماری میسر سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته به‌شدار ده‌بێت و مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیش وتوویه‌تی له‌م رۆژانه‌دا له نیویۆركه.
شڕۆڤه‌كاران رایان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خه‌مساردییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیی بۆ به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لهمچهشنهدا په‌یامێكی ئاگایانه‌ی ناڕاسته‌وخۆیه بۆ حكومه‌تی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانیی تاران بۆ نمونه حزبوڵڵای لوبنان كه هه‌ردووكیان پشتیوانیی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
چونكه به‌ڕای ئه‌و شڕۆڤهكارانهوه له دیدگای هاوپه‌یمانانی ئێران‌دا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كرا ببێته ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ ئاماده‌بوونی دووباره‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ناو كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا داهاتووی سووریا به‌شێك نییه له پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه.
رامی خوری شڕۆڤه‌كاری سیاسی له‌مباره‌یه‌وه وتیی: هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی كه سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بیی بگه‌نه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌مزووانه و به‌خێرایی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایی بكه‌نه‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.