وه‌رزشی فڕێدانی مۆبایل له فینلاندا له ساڵی ٢٠٠٠ه‌وه ده‌ستیپێكردووه و بووه‌ته كێبڕكێیه‌كی وه‌رزشی، تا ئه‌و راده‌یه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كی تایبەتیان بۆ ئه‌و وه‌رزشه رێكخستووه .
ئه‌م وەرزشه سه‌ره‌تا له شاری " سافۆنلین " له باشووری رۆژهه‌ڵاتی فینلاندا ده‌ستیپێكرد، ، پاشان جه‌ند ولاتێكی دیكه ده‌ستیانكرد به رێكخستنی ئه‌مجۆره كێبڕكێیه ، ئامانجیش له‌م كێبركێیه‌دا رزگاربوونه له خه‌مۆكی و پیرێتی ، له‌م كێبڕكێیه‌دا وه‌رزشوانان كێبڕكێی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵدانی مۆبایله‌كانیان تا دوورترین مه‌ودا .
هه‌موو كه‌سێك كه له سه‌روو ١٢ ساڵ بێ، ده‌توانێ به‌شداری له‌م كێبڕێیه‌دا بكات ، به‌شداربووان مۆبایلی نوێ ده‌كڕن و له كێبڕكێیه‌كه به‌شداری ده‌كه‌ن ، براوه‌ی یه‌كه‌م مۆبایلێكی نوێی پێده‌درێت .
كێبركێكه چه‌ند مه‌رجێكی تیدایه ، سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی مۆبایله‌كه فڕێده‌دا له نێو ناوچه‌ی سزا بمێنێته‌وه، په‌سه‌ندكردن و نه‌كردنی فڕێكدانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لیژنه‌ی داوه‌ر، هه‌روه‌ها له‌م كێبڕكێیه‌دا تاقیكردنه‌وه‌ی مادده‌ی و‌زه‌به‌خش ناكرێ .
به مه‌به‌ستی دووباره چاككردنه‌وه‌ی مۆبایله فڕێدراوه‌كان ناوه‌ندی چاككردنه‌وه‌ی مۆبایل و رێكخراوی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاكه ژه‌هراوییه‌كان به‌شداری له‌م كێبڕكێیه‌دا ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.