بڕیارێكی دیكه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى لەلایەن حكومه‌تى عێراقەوە هه‌ڵده‌وه‌شێنرایەوە، كه په‌یوه‌سته به گه‌شتى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانى باڵاى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌میندارێتى گشتیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به واژۆى ئه‌میندار مه‌هدی عه‌لاق، بڕیاری ژماره 11ى ساڵى 2019 ده‌رده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى 15/ 1/ 2019 بڕیارى دا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارێكی پێشووى حكوومه‌ت.
له‌بڕیاره‌كه ئه‌و بڕگه‌یه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه كه له‌كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 222ى ساڵى 2018 ده‌ركراوه و تێیدا گه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له پله‌ى جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییه‌وه بۆ سه‌ره‌وه به بێ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، قه‌ده‌غه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.