زنجیره‌ی كارتۆنی (ماشا و ورچه‌كه) چووه نێو كتێبی پێوانەیی گینسەوە و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م فیلمه كارتۆنییه رایگه‌یاندووه مانگی داهاتوو به‌شێكی تازه‌ی لێ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی زنجیره كارتۆنی (ماشا و ورچه‌كه) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب زۆرترین بینه‌ری هەبووە، ئه‌مه وای كرد بچێته نێو كتێبی گینسەوە بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م كارتۆنه ڕایگه‌یاندووه زنجیره كارتۆنی (ماشا و ورچه‌كه) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب 3.3 ملیار بینه‌ری هه‌بووه، بۆیه له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به فه‌رمی زنجیره كارتۆنییه‌كە چوو نێو كتێبی گینسەوە و له مانگی داهاتووشدا به‌شێكی تازه‌ی زنجیره كارتۆنییه‌كە بڵاو ده‌بێته‌وه.
زنجیره كارتۆنی (ماشا و ورچه‌كه) له ساڵی 2009 به‌رهه‌م هاتووه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر 36 زمانی جیهانی و ئێستەش له 100 كه‌ناڵی جیهانی په‌خش ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.