Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 20:07

پارچه‌یه‌ک ئه‌ڵماس نرخه‌که‌ی 50 ملیۆن دۆلاره‌

بەر لە 100 لە باشووری ئەفریقا دۆزراوەتەوە
کوردستان TV
100%

خانەی " کریستیز" پارچه‌ ئه‌ڵماسێكی ره‌نگ په‌مه‌یی کە کێشی 19 قیرات بوو ، لە مەزادێکی ئاشكرادا بە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشت .

ئەم ئەڵماسە لەلایەن کۆمپانیای " هاری وێنستۆن " بۆ فرۆشتنی گەوهەر لە ئەمریکا کڕاوە  کە خاوەنەکەی کچی " نیکۆڵا حایک " ی سویسرییە، کە کۆمپانیای سواچی سویسرای دامەزراندووە.

فرانسوا کوریلی سەرۆکی خانەی کریستیزئاشكرایده‌كات ، ئەم ئەڵماسە تایبەتمەندییەکی دەگمەنی هەیە و لە سویسرا مەزادکراوە ، بۆیە نرخەکەی گەیشتووەتە 50 ملیۆن دۆلار، لەگەڵ ئەو ئەڵماسە 10 پارچە ئەڵماسی دیکە فرۆشراوە  کە نرخی هەموویان دەگاتە 110 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی .

بەر لە 100 ساڵ ئەم ئەڵماسه‌ لە باشووری ئەفریقا دۆزراوەتەوە ، کە لەلایەن بنەماڵەی ئەوبنهایمەر لە ساڵانی هەشتایەکان پارێزراوبوو، تا ئەو رۆژەی لە مەزادێکی ئاشكرادا فرۆشرا.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.