ن/ بكر كریم حه‌سه‌ن
ژاپۆنیه‌كان ده‌ڵێن " ئه‌گه‌ر پرسیارت كرد له‌وانه‌یه له‌وكاته‌دا شه‌رم بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیارت نه‌كرد ئه‌وا به شه‌رم كردنه‌كه له‌گه‌ڵت دایه به درێژایی ژیان".
بێگومان ژاپۆن له ووڵاته ھه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانه له سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن و كوالێتی خوێندن بۆ چه‌نده‌ھا ساڵه له چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌مدایه، به تایبه‌تی له ریزبه‌ندی دووه‌م یان سێ یه‌م ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی ئه‌و ووڵاته ده‌گه‌رێته‌وه له په‌روه‌رده و فێركردن به شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی ووڵاتانی جیھان به ئه‌زموونی ژاپۆن سه‌رسامن به راده‌یه‌ك ووڵاته ھه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی له بواری ئابوری و پیشه‌سازی تێپه‌ڕاند كه زۆرترین شاره‌زا و ئه‌زموونده‌ریان ھه‌یه له زۆربه‌ی بواره‌كان و بگره له فێركردنیش. له پێش ھه‌موویان ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه شه‌رمی نه‌كرد له‌وه‌ی داوای كرد ئه‌زموونی ژاپۆن پیت به پیت بگوازێته‌وه بۆ ووڵاته‌كه‌ی و سوودی لێ ببینی، ھه‌ر ئه‌وه‌ش بوو داوای كرد تیمێك له شاره‌زا و توێژه‌رانی سه‌ر به نوسینگه‌ی توێژینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی، خوێندنه‌وه‌یه‌كی وورد بۆ ئه‌زموونی فێركردن له ژاپۆن ئاماده بكه‌ن و ئه‌وه و ھه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردنی ژاپۆن و چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ژاپۆن له فێركردن له په‌رتووكێكی (١٧٦)لاپه‌ره به چاپ گه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئه‌مریكی مۆر و واژوو كرا و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی واژوویان له‌سه‌ر ئه‌و په‌رتووكه كرد. ھه‌ر له به‌رگرنگی ئه‌و په‌رتووكه له‌لایه‌ن ووڵاتی كوێت و میسریش وه‌رگێردراوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی بۆ سوود وه‌رگرتن.
بێگومان پێشكه‌وتنی ھه‌ر ووڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌ك وابه‌سته‌یه به گرنگی و بایه‌خ دان به فێركردن و په‌روه‌رده و گه‌شه‌سه‌ندنی پرۆسه‌ی فێركردن، ژاپۆنیش له‌و ووڵاتانه‌یه زۆر گرنگی به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌دات، ھه‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئه‌و ووڵاته‌ی بنیاتنایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له جه‌نگی جیھانی دووه‌م وێران ببوو، به گرنگی ده‌زانم به كورتی تیشك بخه‌مه سه‌ر گرنگیدانی ژاپۆن له پڕۆسه‌ی فێركردن، له ژاپۆن مامۆستا مووچه‌یه‌كی زۆرباشی پێ ده‌درێت كه پێویستی به ھیچ شتێكی تر نییه و به ھیچ شێوه‌یه‌ك وانه‌ی تایبه‌تی نالێته‌وه و ھه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا سیسته‌می وانه‌ی تایبه‌ت له ژاپۆن نییه، مامۆستایانیان خاوه‌ن توانا و به‌ھره و پسپۆڕی به‌رزن و ووردن له پاپه‌ند بوون به ده‌وام و كات و سیسته‌می فێركردن ھه‌ر پۆلێك و ھۆبه‌یه‌ك مامۆستایه‌كی دیاری كراوی ھه‌یه كه په‌یوه‌ندی زۆر باش و نزیكی له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان ھه‌یه، كه به‌رده‌وام چاودێری ھاتن و نه‌ھاتن و زیره‌كی و توانایی قوتابییه‌كان ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر پێویست بكات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری قوتابیش به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌و مامۆستایه به‌رپرس ده‌بێت له قوتابییه‌كانی ئه‌و پۆله وه‌ك باوك و دایكی قوتابییه‌كان، له ھه‌مان كاتدا قوتابیانیش قوتابخانه‌كه‌یان به سه‌رچاوه‌ی زانست و زانیاری ده‌زانن و پاك و خاوێنی راده‌گرن و خۆیان پاكی ده‌كه‌نه‌وه و رێزی مامۆستاكان ده‌گرن و به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك دوا ناكه‌ون له قوتابخانه.
پرۆگرامه‌كانیان به شێوه‌یه‌ك دارێژراوه وا له قوتابی ده‌كات فێر ببێت و به ئاسانی زانیارییه‌كان وه‌ربگرێت و وا له قوتابی ده‌كات چۆن بیر بكاته‌وه و چۆن ھه‌ڵس و كه‌وت بكات، به‌تایبه‌تی ووردی له ھه‌ڵس وكه‌وت و ره‌فتار و دڵسۆزی له راپه‌راندنی كاره‌كان و گرنگی ئارام گرتن و به‌رگه گرتن دان به خۆدان. ھه‌روه‌ھا له پرۆگرامه‌كان دا كه‌سایه‌تی قوتابی بنیات ده‌نرێت كه‌سایه‌تیه‌ك متمانه و دڵنیایی ھه‌بێت خاك و ووڵات و نیشتمانی خۆش بوێت و شانازی به نیشتمان و ووڵاته‌كه‌ی بكات و بڕوای به خۆی و تواناكانی خۆی ھه‌بێت.
بێگومان پرۆگرامه‌كانی خوێندن له ژاپۆن پرۆگرامی چڕوپڕن گرنگی به ھه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی تاك ده‌ده‌ن به په‌روه‌رده‌یه‌كی درووست په‌روه‌رده ده‌كرێن، ماوه‌ته‌وه بلێم ئێمه له ھه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه سوود له ئه‌زموونی ووڵاتانی وه‌كو ژاپۆن و سه‌نگاپوره وكۆریای باشوور و مالیزیا و ووڵاتانی تری پێشكه‌وتوو وه‌ربگرێت؟ ھه‌نگاوه‌كانمان چی بوون؟ به‌تایبه‌تی له پرۆگرامه‌كانیان گرنگه ھه‌ندێ له په‌رتووكه‌كانیان وه‌ربگێردرێته سه‌ر زمانی كوردی بۆ سوود وه‌رگرتن و گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له ھه‌رێمی كوردستان، یانیش تا چه‌ند توانیومانه كه‌سانی پسپۆڕ له ھه‌رێمی كوردستان وه‌كو شاند بنێرینه ئه‌و ووڵاتانه و پاپه‌ندیان بكه‌ین به ئه‌نجامدانی سیمینار‌و كۆڕ بۆ كه‌سانی پسپۆڕ و مامۆستایان له ھه‌رێمی كوردستان. یانیش تا چه‌ند توانیومانه شاره‌زایانی ئه‌و ووڵاتانه به فه‌رمی داوه‌ت بكه‌ین بۆ كوردستان بۆ باس كردنی ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتنی ووڵاته‌كانیان له بواری په‌روه‌رده و فێركردن تا مامۆستاكانمان بتوانن سوود ببینن، گه‌ر بمانه‌وێ پێش بكه‌وین و ویژدانمان ئاسوده بكه‌ین و ئه‌مانه‌ت بپارێزین ده‌بێ سوود له ئه‌زموونی ووڵاتانی پێشكه‌وتوو له په‌روه‌رده و فێركردن وه‌ربگرین.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.