Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 22:02

به‌هۆی یاریه‌کانی پۆپجی که‌سێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات

زۆری ئه‌نجامدانی ئه‌م یاریه‌ عه‌قلی له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ئه‌مرۆ دووشه‌مه ئاشكرای كردووه‌ به‌هۆی یاریه‌كانی پۆپجی له پارێزگای بابل كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

 زێدان عه‌توانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند: به‌هۆی یاریه‌كانی پۆپچی كه‌سێكی ته‌مه‌ن (17) له‌شاری بابل خۆی كوشتووه‌ ، كه‌ به‌هۆی زۆری ئه‌نجامدانی ئه‌م یاریه‌ عه‌قلی له‌ده‌ستداوه‌ ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ خۆی بكوژێت .

 عه‌توانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ پێویسته‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن زیانه‌كانی ئه‌م یاریه‌ بۆقوتابیان گه‌نجان شی بكرێته‌وه‌و وه‌ خانه‌وه‌دوكان چاودێری ته‌واویان له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان هه‌بێت.

سه‌رچاوه‌/ كوردیۆ

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.