Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 23:57

26 کەس خاوەنی سامانی نیوەی دانیشتوانی جیهانن

رۆژانە نزیكەی 10 هەزار كەس بەهۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی دەمرن
26 كەس خاوەنی سامانی نیوەی دانیشتوانی جیهانن
کوردستان TV
100%

دەزگای ئۆكسفامی خێرخوازی نێودەوڵەتی رایگەیاند كە دەوڵەمەنترین 26 كەس لە جیهاندا خاوەنی سامانی سەروەت و سامانی نیوەی دانیشتوانی جیهانن . لە راپۆرتێكی ئەو دەزگا خێرخوازییە بەر لە بەستنی مونتەدای ئابووری نێودەوڵەتی داڤوس, بڵاویكردەوە كە سەروەت و سامانی ملیاردێرەكانی سەرتاپای جیهان بە بڕی 2.5 ملیار دۆلار رۆژانە لە ساڵی 2018 بەرز بوویەوە .

هۆشداریشیدا كە پێویستە حكومەتەكان باجی زیاتر بخەنە سەر دەوڵەمەندەكان بەهۆی بوونی ناعەدالەتی .

بەپێی راپۆرتەكەی رێكخراوی ئۆكسفام دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان ، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئامازۆنە بە ناوی جێف بیرۆس كە ساڵی 2018 سەرمایەی گەیشتە 112 ملیار دۆلار كە یەك لە سەدای سەروەتەكەی هاوتایە لە گەڵ بودجەی تەرخانكراویكەرتی تەندروستی لە ئەسیوبیا كە ژمارەی دانیشتوانی 105 ملیۆن كەسە .  

روونیشیكردەوە كە جیاوازی نێوان دەوڵەمەندان و هەژاران گەیشتۆتە ئەو پەڕی بەرزی و ناتوانرێت هەژاری چارەسەر بكرێت ئەمەش زیان بە ئابووری دەگەیەنێت و توڕەیی دانیشتوانی سەر گۆی زەوی لەمبارەوە گەیشتۆتە لوتكە .

منداڵان بێ مامۆستان و نەخۆشەكان بێ داوو دەرمانن بەپێی راپۆرتی ئەم رێكخراوەش ئاماژە بەوە كراوە كە رۆژانە نزیكەی 10 هەزار كەس بەهۆی نەبوونی چاودێری تەندروستی دەمرن .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.