له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له نێوان پاسێك و بارهه‌لگرێكی سوته‌مه‌نی بیست و حه‌وت كه‌س گیانیان له ده‌ستدا ، پۆلیسی پاكستان ڕایگه‌یاند: پاسێكی گه‌شتیاری و بارهه‌ڵگرێكی سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر ڕێگایهیكی خێرای ئه‌ووڵاته خۆیان به‌یه‌كدا كێشاوه و له‌ئه‌نجامدا بارههلگرهگه گڕی گرتوه و به‌هۆیوه بیست و حه‌وت كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و پێنج كه‌سی دیكه برینداربوون ، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه دوای هه‌وڵێكی زۆر توانرا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن كه ئاگرێكی گه‌وره بوو . شیاوی ئاماژه پێدانه پۆلیسی پاكستان ڕاشیگه‌یاندووه هه‌ر به‌هۆی به‌هێزی و زۆری ئاگره‌كه نه‌توانراوه سه‌رنشینی پاسه‌كه ڕزگاربكڕێت بۆیه بۆته گیانله‌ده‌ستدانی زۆرینه‌ی سه‌رنشینانی .
له‌رووداوێکى هاتووچۆدا 27 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ڕووداوه‌كه له نێوان پاسێك و بارهه‌ڵگرێكی سوته‌مه‌نی ڕوویداوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.