ئه‌ستێره‌ی به‌لژیكی یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی ئیدین هازارد كۆشش ده‌كات له‌پێناو بڕوا هێنان به‌ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌ویه له‌وه‌رزی میركاتۆی هاوینه ده‌ست به‌رداری بن له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ریال مه‌درید، له‌مباره‌یه‌وه ڕۆژنامیه ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه هازارد گوشاری نه‌خسته سه‌ر یانهكیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌میركاتۆی زستانه یانه‌كه جێبێلێت، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات بڕوا به‌ده‌ستی كارگێری شین پۆشه‌كانی له‌نده‌ن بهێوونێت به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لهدووههزارو بیست ده‌ست به‌رداری بن، چونكه به‌پێی زانیاری ڕۆژنامه‌ی ناوبراو یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یه بری سه‌د ملیۆن یۆرۆ له‌هاوینی داهاتوو بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ته‌رخان بكات، جێی ئاماژه‌یه پێشبینی ده‌كرێت یانه‌ی چێلسی به‌و بۆنده‌ی یانه‌ی رالب مه‌درید رازی بێت و له‌كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌ست به‌رداربوون به‌و یاریزانه بدات، چونكه هازارد ئاره‌زووی نیه بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بلوز نوێ بكاته‌وه، پێویسته بوترێت هازاردی ته‌مه‌ن بیست‌و هه‌شت ساڵان له‌ئێستادا باشترین یاریزانی چێلسیه و توانیویه‌تی له‌م وه‌رزه‌دا دوانزه گۆڵ تۆمار بكات و ده گۆڵیش بۆ هاورێكانی دروست بكات.
هازارد هه‌وڵ بۆ ڕیال ده‌دات و یانه‌که‌ش ئاماده‌یه بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بۆناوبراو خه‌رج بکات
ماركای ئیسپانی بڵاوى كردووه‌ته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.