لەم دواییهدا توێژینەوەیەك دەری خستووە، كە بۆنی خۆش كاریگەری باشی لەسەر دڵ هەیە و لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دوورمان دەخاتەوە.
له ئەنجامدانی توێژینەوەیەكدا شارەزایان بۆیان دەركەوتووە ، بۆنە خۆشەكان بەتایبەت ئەوانەی لە گوڵی سرووشتی بەرهەم دەهێنرێن كاریگەری باشیان لەسەر دڵ هەیە و لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دوورمان دەخەنەوە.
ههمان توێژینهوه ئاشكرایدهكات ، ئەو خواردنانەی خوێن پاك دەكەنەوە زۆر گرنگە بۆ ئەگەری دووركەوتنەوە لە نەخۆشییەكانی دڵ، بەتایبەت زەردێنەی هێلكەو گۆشتی بزن و گۆشتی كەوو كەڵەباب .
زانایان رێنماییمان دەكەن بۆ ئەوەی دڵێكی تەندروستمان هەبێت و لە خۆراكە ئامادەكراوەكان و وەرزشی زۆرو سەفەركردنی زۆرو جووتبوونی زۆر دوور بكەوینهوه وههوڵی ئهوه بدهین لە بۆنی سروشتی كەڵك وەربگرین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.