ن/ ئاری ئاغۆك
پسپۆرانی ده‌روونی ده‌ڵێن , ژینگه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له بیركردنه‌وه‌و گه‌شه‌ی ده‌روونی قوتابی .
بۆیه گه‌ر له چه‌مك و ناوه‌رۆكی ئه‌م ووته‌یه وورد بینه‌وه ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه ژینگه به‌شێكی گرنگه له گۆرینی ئاستی بیركردنه‌وه و لایه‌نی ده‌روونی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی و قوتابی به‌تایبه‌تی , چونكه ژینگه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به (بیركردنه‌وه , بینین , چێژبه‌خشیی ) تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا , ئه‌گه‌ر له‌بازنه‌ی قوتابخانه‌وه ژینگه‌یه‌كی له‌بارو گونجاو و جوان بۆ قوتابی فه‌راهه‌م بكه‌ین , ئه‌وا ده‌توانین بڵێین كاریگه‌ره ئه‌رێنیه‌كان راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاستی بیركردنه‌وه ی خۆشویستنی قوتابی بۆ قوتابخانه‌كه‌ی و ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات , بۆیه په‌روه‌رده‌كاران به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن كه قوتابی له‌قوتابخانه وه‌ك ماڵێكی كراوه‌و جوان , له‌یه‌كه‌م رۆژی هاتنی بۆ قوتابخانه تا دواین رۆژی ساڵ , به‌ر له‌فێربوون هه‌میشه هه‌ست به‌ئارامی و خۆشی ده‌ورووبه‌ر بكات تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ده‌روونی و رۆشنبیری هه‌بێت .
ئه‌مه‌شیان له‌روانگه ژینگهییهكهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت , سه‌ره‌تا لهپۆڵ دواتر له گۆره‌پان وپاشان ته‌واوی قوتابخانه , ئه‌گه‌ر له پۆڵه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین ئه‌وا وه‌ك به‌شێكی گرنگ له‌ژیانی رۆژانه‌ی قوتابی هه‌میشه جێ ی تێرامان و قسه له‌سه‌ر كردنه , ئه‌گه‌ر بێت و كه‌شی پۆڵ گونجاو و پاك و خاوێن و رهنگبهخش بێت , ئه‌وا قوتابی هه‌ست به ئارامی ده‌روونی ده‌كات , مامۆستا و قوتابی هاوپۆڵ و ته‌واوی ژینگه‌ی قوتابخانه‌ی لا خۆشه‌ویست ده‌بێت , ده‌ره‌نجام كاریگه‌ریه‌كی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی بیركردنه‌وه‌و وه‌رگرتنی زانست و زانیاریه‌كان , هه‌ر له‌و ئارامی ژینگه‌ییه‌وه گه‌شه‌ی ده‌روونی قوتابی به‌ره‌وه‌و فراوانی ده‌روات , چونكه هاوته‌ریب بوونێك له‌پرۆسه‌ی فێربوون هه‌یه ئه‌ویش بریتیه له ره‌خساندنی بارێكی ده‌روونی باش بۆ فێربوون و وه‌رگرتنێكی خێرا و گشتی , كه‌واته گرنگه په‌روه‌رده هه‌میشه ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی خۆش و كراوه‌و له‌بار بۆ قوتابی دابین بكات , دواجار قوتابی ده‌بێته خاوه‌ن ئایدیایه‌كی فراوان , له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه كاریگه‌ره ئه‌رێنیه‌كانی له‌ناخی ده‌چه‌سپێت و له‌گه‌ڵ قۆناغی خوێندن و ته‌مه‌نی هه‌میشه هه‌ست به‌و لایه‌نه گرنگه‌ی ژیان ده‌كات , بۆیه كاتی ئه‌وه هاتوه , هه‌وڵده‌ین ماڵی دووه‌می قوتابی كهقوتابخانهیه له‌ماڵی خۆی خۆشتر و له‌بارتر و جوانتر و پاكتربكهین , تا قوتابی هه‌میشه قوتابخانه بكاته به‌شێكی گرنگی ژیانی و كاتێ رۆژانه ده‌چێته قوتابخانه هه‌ست به‌و ئارامیه ره‌نگاوره‌نگه‌ی ده‌وروبه‌ر و مامۆستا و قوتابی بكات .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.