Erbil 38°C چوارشەممە 19 ئاب 04:59

داخرانى کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕه‌تده‌کرێته‌وه‌

له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا
کوردستان TV
100%


  له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تى باشماخ ڕه‌تى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ده‌روازه‌كه‌ بۆ سێ  ڕۆژ دابخرابێت 


ڕایده‌گه‌ێنێت ، سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ھەواڵێک لەلایەن ژووری بازرگانی سلێمانی یەوە کە گوایە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ داخراوە ، ئێمە ڕایدەگەیەنین کە ئەو ھەوا ڵە دوورە لەڕاستی یەوەو نەک سێ ڕۆژ بەڵکو بۆ یەک کاتژمێریش دەروازەکە دانەخراوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ،  بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ خاوەنی ڕاگەیاندنی فەرمی و تایبەت بەخۆیەتی و ھەر کەس و لایەن و دامەزراوەیەک بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە ھەر جۆرە ھەواڵێک بڵاوبکاتەوە  بەمافی خۆمانی دەزانین ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی بگرینەبەر.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.