یانه‌ی مانچسته‌رسیتی گه‌یشته یاری كۆتایی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را، له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، مان سیتی سه‌ركه‌وتنی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بێرتن ئه‌لبیۆنی پله دووی میوانداری برده‌وه، سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رژه‌نتینی تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی تیپی میوانی له خوله‌كی بیستوشه‌ش تۆماركرد، له یاری گه‌ڕی چوونیشدا، سیتیزێنز به ئه‌نجامێكی گه‌وره‌و به نۆ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، له دووه‌م یاری گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایشدا، ئه‌مشه‌و له دێربی له‌نده‌ن، چێڵسی و تۆتنهام ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
ڤیدیۆ .. مانچسته‌رسیتی گه‌یشته یاری کۆتایی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئینگلته‌را
دوای براوه‌بوونى به‌سه‌ر بێرتن ئه‌لبیۆن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.