یانه‌ی پاریس سانجێرمان گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی فه‌ڕه‌نسا بۆ تۆپی پێ، له قۆناغی سیی و دووی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، پاریس سانجێرمان پاڵه‌وانی چوار وه‌رزی ڕابردوو، به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی ستراسبۆرگی میوانی برده‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی سێ خوله‌ك به‌سه‌ر فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان، ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاشدا، ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رژه‌نتینی گۆڵی دووه‌می یانه پاریسیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش پاریس سانجێرمان گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی فه‌ڕه‌نسا
ڤیدیۆ .. پاریس سانجێرمان گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی جامی فه‌ڕه‌نسا
دوای براوه‌بوونى به‌سه‌ر ستراسبۆرگ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.